کەشناسی ئاماری بارینی بەفر و بارانی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسی ئاماری بارینی بەفر و بارانی بڵاوکردەوە

دیمەنی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە؛ ئامارەکان نیشانی دەدەن ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرترین باران و ناوچەی کانی ماسی لە سنووری دهۆک زۆرترین بەفری لێ باریوە، هاوکات پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بۆ ئاستی سفر دابەزیون.

وێنە گەورەکە: ئەم شەپۆلە کە لە ڕۆژی هەینییەوە دەستیپێکردووە، تاوەکو سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. چڕیی بارانبارین لە ناوچەکانی هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین بووەتە هۆی بوژانەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، بەڵام هاوکات بەفربارینێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان بووەتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمومژ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان، بڕی باران و بەفری باریو لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەم شێوەیەیە:

بارانبارین (بە ملم):

ڕاپەڕین: 68 ملم (بەرزترین ڕێژە).

سۆران: 55.5 ملم.

هەولێر: 44.4 ملم.

هەڵەبجە: 21.5 ملم.

دهۆک: 20.3 ملم.

سلێمانی: 12 ملم.

بەفربارین (بە سم):

کانی ماسی: 34 سم (چڕترین بەفربارین).

حاجی ئۆمەران: 14 سم.

سەرسەنگ: 11 سم.

بالیسان و هەڵشۆ: 10 سم.

سیدەکان: 8 سم.

زانیاریی زیاتر: پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبن:

حاجی ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی.

سۆران: 4 پلە.

سلێمانی و زاخۆ: 7 پلە.

هەولێر: 9 پلە.

گەرمیان: 12 پلە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ