
دیمەنی دۆخی حەلەب دوای هێرش و بۆردوومانەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دۆخی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب بەرەو هێوربوونەوە چووە. دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئێوارەی دوێنێدا، هەرچەندە تا درەنگانی شەو دەنگی تەقە و درۆن دەبیسترا، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆوە ئارامی گەڕاوەتەوە و سوپای عەرەبی سووریا و هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لەناو گەڕەکەکاندا جێگیر کراون.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژ هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب بەردەوام بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان ئاوارە بوون و ژمارەیەکیشیان شەهید و بریندار بوون، جگە لە شەهید بوونی دەیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
زانیاریی پەیامنێر: نێردراوی ئاڤا بۆ حەلەب ڕایگەیاند، لە ڕووی مرۆییەوە، هەردوو گەڕەکەکە لە دۆخێکی زۆر خراپدان؛ خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت و نەخۆشخانە پەککەوتوون. بەهۆی پێنج ڕۆژ شەڕ و بۆردوومانی قورسی سوپای سووریاوە، وێرانکارییەکی زۆر بەتایبەت لە گەڕەکی شێخ مەقسوود ڕوویداوە و ئامارەکان ئاماژە بە ئاوارەبوونی زیاتر لە 155 هەزار کەس دەدەن.
سەبارەت بە پرۆسەی چوونە دەرەوەی هێزەکان، دوێنێ شەو بە چاودێری نێودەوڵەتی، برینداران و زۆربەی ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاس گواسترانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، زیاتر لە 400 کەس کە تەرمی شەهیدەکانیشیان پێبووە، گواستراونەتەوە شارۆچکەی دێرحافر. هاوکات، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، 300 کوردیان دەستگیرکردووە کە بەشێکیان چەکدار و بەشێکیان مەدەنین، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە 360 شەڕڤان و 59 بریندار لە شێخ مەقسوودەوە گواستراونەتەوە. لەبارەی ئاگربەستیش ئاسایشی شێخ مەقسوود دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و ڕزگارکردنی برینداران ڕازی بووین شەڕ ڕابگرین، دەشڵێت ژمارەیەک ئەندامیان شەهید بووە دواتر ناوەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ڕووی زیانە گیانییەکانەوە، تا ئێستا شەهیدبوونی زیاتر لە 30 کەس کە ژن و منداڵیان تێدایە پشتڕاستکراوەتەوە. ئاسایشی شێخ مەقسوود ڕایگەیاندووە، بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و ڕزگارکردنی برینداران ڕازی بوون بە ڕاگرتنی شەڕ. لە بەرامبەردا، کوژرانی 23 چەکداری سوپای سووریا ڕاگەیێنراوە. هاوکات باس لەوە دەکرێت سوپای عەرەبی سووریا زیندانەکانی شێخ مەقسوودی کۆنترۆڵ کردووە و هەموو زیندانییەکانی، کە ئەندامانی داعشیان تێدا بووە، لەگەڵ خۆیان بردوون.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە ئاڤای وت، لە حەلەب کۆمەڵکوژی بەرامبەر کورد کراوە و قەبارەی تاوانەکان زۆر لەوە گەورەترە کە بڵاوکراوەتەوە.
بینراو و بیستراو: بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا سووکایەتییان بە ژنان و تەرمی شەهیدەکان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە و هۆشداری دا کە ئەم پێشێلکارییانە بێ لێپرسینەوە تێناپەڕن. هێرشەکانی بە "تاوانی جەنگ و کۆچپێکردنی زۆرەملێ" بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی وەسف کرد و داوای لە دانیشتووان کرد بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و بەڵێنی دا هەموو تواناکانی بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانیان بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





