پەیامێک لە وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-14

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و جارێکی دیکە پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، بۆ دووەمجار پەیوەندی لەگەڵ یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کرد، بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بەهێزی واشنتن بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە، کە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە هەماهەنگی بەهێز ئێمە ڕێکاری بەرگری زۆرباشمان گرتەبەر بۆ تێکشکاندنی ئەو هێرشانە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕین، بەڵام درێغی لە گرتنەبەری هەنگاو بۆ پاراستنی هێزەکانمان و پشتیوانی لە بەرگری ئیسرائیل ناکەین". لۆید ئۆستن ئەمەی گوتووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو ئێران لە وەڵامی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق، بە سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





