
"ئیسرائیل 99%ـی مووشەکەکانی تەقاندووەتەوە"
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو ئێران زنجیرە هێرشێکی کردە سەر ئیسرائیل، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق؛ وڵاتانی جیهان هۆشداریشیان دا کە ئەو هێرشە هەڕەشەیە لە تێکدانی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وێنە گەورەکە: دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ڕایگەیاند "مافێکی ڕەوای خۆمان" بووە. ئەم هێرشە دەرگای بۆ کردنەوەی ململانێیەکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وڵاتانی جیهان دژی ئەم هێرشە وەستانەوە و دووپاتیان کردەوە، هەڕەشە لە تێکدانی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانە سەبارەت بە هێرشەکە:
- ئەمریکا: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی بەڵێنی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دا.
- بەریتانیا: ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتی: ئەم هێرشانە مەترسیی هەڵئاوسانی گرژییەکان و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە هەیە.
- فەرەنسا: ستیفان سیجۆرن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، ئێران لە ناسەقانگیرکردنی ناوچەکە گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و لە داهاتوودا مەترسیی پێکدادانی زیاتری لەسەرە.
- ئەڵمانیا: دیپلۆماتکاری باڵای بەرلین، هۆشداریی دا کە هێرشەکە ناسەقامگیریی دروستکردووە و داوای لە تاران کرد کە هێرشەکان ڕابگرن.
- یەکێتی ئەوروپا: جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەم هێرشەی بە "هەڵکشانی بێ وێنە و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە" وەسفکرد.
- نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بەتووندی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکەم، بە قووڵی نیگەرانم لە مەترسییەکانی ئەم هێرشە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
- سعودیە: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نیگەرانین لە هەڵکشان و پەرەسەندنی هێرشی سەربازی، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن ناوچەکە و گەلانی لە مەترسییەکانی شەڕ بپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش






