لۆگۆی (پڕۆژەی هەژماری من و بانكی بازرگانی عێراق) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمتەرخەمی و خراپیی خزمەتگوزارییەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووچەخۆری زانکۆی سلێمانی لە بانکی (TBI)ـیەوە بۆ بانکێکی دیکەی دڵخوازی خۆیان گوازرانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی "هەژماری من" بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە مووچەخۆرانی زانکۆی سلێمانی خۆیان داوای گۆڕینی بانکەکەیان کردووە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بانکی (TBI) نەیتوانیوە خزمەتگوزاریی شایستە پێشکەش بەو ژمارە کەمەی مووچەخۆران بکات و کێشەی بەردەوامی لە سیستەمەکەیدا هەبووە.
گرنگترین ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی مووچەخۆران بوونەتەوە:
• کەمیی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).
• نەبوونی پارەی پێویست لەنێو ئامێرەکاندا لە کاتی مووچەدا.
• سنوورداریی زمانی کوردی لە خزمەتگوزارییەکاندا.
• نەبوونی سەنتەرێکی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان بۆ چارەسەری کێشەی فەرمانبەران.
تایبەتمەندییەکانی بڕیارەکە: سەرچاوەکەی "هەژماری من" جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو بانکەکان؛ هەر بانکێک نەتوانێت باشترین ئەزموون و خزمەتگوزاری بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بکات، ڕووبەڕووی هەنگاوی هاوشێوە دەبێتەوە و مووچەخۆرانی لێ دەگوازرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا مووچەخۆران لە سلێمانی و هەولێر کێشەیان لەگەڵ بانکی (تی بی ئای) هەبوو، بەهۆی ئەوەی ئەی تی ئێمەکان کەمە و زوو پارەیان تێدا نەدەما، هەژماری من ئەو بانکەی ئاگادار کردەوە و بەڵێن درا کێشەکە چارەسەر بکات، هەروەها زۆرن ئەو مووچەخۆرانەی چەند مانگێکە هەژماری بانکییەکانیان لە (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و هێشتا مامەڵەکانیان نەگەڕاوەتەوە و کارتیان بۆ دروست نەکراوە.
باکگراوند: بانکی تی بای، تەنها بانکی سەر بە حکومەتی عێراقە و لەنێو پرۆژەی "هەژماری من"ـە، زیاتر لە 30 هەزار بەشداربوونی هەیە، بەڵام نزیکەی 20 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM)ـی لە کوردستان هەیە، ئەمەش گرفتی بۆ مووچەخۆران دروست کردووە لە کاتی ڕاکێشانی مووچەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




