میدیای ئیسرائیلی: تێچووی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران نزیکەی یەک ملیار دۆلارە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-14

ئێران زیاتر لە 100 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
تێچووی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، توانیومانە بە ڕێژەی 99% وەڵامی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان بدەینەوە و ڕێگرییان لێبكەین.
بابەتی ستراتیژی: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەموو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کاتی هێرشەکەی ئێراندا لە ئاسماندا بوون ئەمەش لە ترسی بۆردوومانکردنیان لەناو بنکەکانیاندا، لەگەڵ کارکردنی سیستمی بەرگری و وەڵامدانەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تێچووی گشتیی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان لە دەرەوەی ئیسرائیل بەرپەرچداونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئێرانیان تێکشکاندووە و ڕێژەی 99% ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکانەی کە هەڵدرابوون، ڕێگرییان لێکردبوو و خراونەتە خوارەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





