
فرۆکەخانەیەکی ئێران
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی ئێران گەشتەکانیان تا سبەی دووشەممە هەڵوەشاندووەتەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران بە سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بوو بۆ کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.
چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەوی ڕابردوو ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخستبوو و بۆ ئەمڕۆش گەشتەکانی زۆربەی فڕۆکەخانەکانی هەڵوەشاندووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەکانی ئیمام خومەینی لە تاران، مێهرئاباد، ئیسفەهان، شیراز، بوشێهر، ئیلام، سنە، تەبرێز، ئەردەبیل، ورمێ، کرماشان، خورمئاباد، ئەهواز، ئابادان، هەمەدان، چەند شارێکی دیکە تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 15-04-2024، بەپێی کاتی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو هەریەک لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و لوبنان و ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتبوو، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ زۆربەیان دەستیان بە گەشتەکانیان کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





