میدیا ئێرانییەکان: تێچووی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 62 ملیۆن دۆلار بووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-14

ئێران زیاتر لە 300 درۆن و مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
ئاڤا نیوز
میدیا ئێرانییەکان تێچووی هێرشەکەی ئێران بە 62 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکەن؛ کە بە سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران بە 100 مووشەکی بالستیکی و 45 مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، توانیومانە بەڕێژەی 99% وەڵامی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان بدەینەوە و ڕێگرییان لێبكەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران لە هێرشەکەدا 100 مووشەکی بالیستیکی بەبڕی 30 تاوەکو 50 ملیۆن دۆلار، 45 مووشەکی کرووز بەبڕی چوار تاوەکو حەوت ملیۆن دۆلار 136 تاوەکو 170 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهدی بەکارهێنابوو، کە کۆی گشتی تێچووی هێرشەکە لە 62 ملیۆن دۆلارە.
لەلایەکی دیکەوە: تێچووی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش






