پەیامی تووندی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-15

ئەمیر سەعید ئیروانی و گیلاد ئیردان
ئاڤا نیوز
لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، باڵیۆزانی ئیران و ئیسرائیل بەتووندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران گوتی: ئێران زۆر بە دانبەخۆداگرتنەوە ئەم هێرشەی کردووە، ئەمەش لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی مافی بەرگریکردن لە خۆی بووە. گوتیشی: "ئەم ڕژێمە تیرۆریستە بەرپرسیاری هەموو ئەو کردە تاوانکاری و تیرۆریستییانەیە کە دژی ئێران کراون و دەبێت بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی بگرێتە ئەستۆ."
بۆچوونی بەرامبەر: گیلاد ئیردان، باڵیۆزی ئیسرائیل حکومەتی ئیرانی بە هیتلەری نازی بەراورد کرد و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد هەنگاوی کۆنکرێتی لە دژی ئێران بگرێتەبەر. گوتیشی "ڕژێمی ئیسلامی ئەمڕۆ هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕایشی سێیەم نییە و خامنەیش هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەدۆڵف هیتلەر نییە."
باکگراوند: دەیان ساڵە ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ یەکدی ناکۆکن، بەڵام ئەمە یەکەمجارە گرژییەکانی نێوانیان تا ئەو ئاستە هەڵبکشێت و ئێران ڕاستەوخۆ بە درۆن و مووشەک هێرش بکاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





