ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاری لەبارەی وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران ئاشكرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-15

سیستمی دژە مووشەکی ئیسرائیل درۆنەکانی ئێران دەخاتە خوارەوە -NBC
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ڕنگە سوپای ئیسرائیل لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ئێرانیش لە ترسی هێرشەکە ئامادەکاری کردووە و چەندین بنکەی سەربازی چۆڵ کردوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، ڕەنگە ئیسرائیل لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ڕەنگە هێرشی سەربازییش لەخۆبگرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژنامەکە لە زاری پیتەر لێرنەر، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، “بەرپرسانی سەربازی کۆمەڵێک بژاردەیان پێشکەش بە حکومەت کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران”.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە "حکومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ یان لە ڕۆژانی داهاتوودا هەنگاوەکانی خۆی دیاری دەکات. ئیسرائیل چەند ناوەندێكی سەربازی و هەواڵگری و سەكۆی مووشەكی و بنكەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج، ئێرانیش ئامادەکاری کردووە و چەندین بنكەی سەربازی چۆڵ كردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە پەلە نەکات لە پرسی وەڵامدانەوەی ئێران، هەروەها ئەمریکا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە بەشداری لە هیچ هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران ناکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





