دوو شەپۆلی بەهێزی سەرما و سۆڵە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
دوو شەپۆلی بەهێزی سەرما و سۆڵە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دیمەنی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمشەو لە سلێمانی ئەگەری بارینی بەفر و باران بەیەکەوە هەیە و تا سبەی بەردەوام دەبێت؛ هاوكات دوو شەپۆلی دیکەی بەهێزیش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و هاتنی بارستە هەوایەکی سارد، شەختە و بەستەڵەک لەسەر ڕێگەوبانەکان زیادی کردووە و پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر لە ناوچە شاخاوییەکان دابەزیوە، بەهۆیەوە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی ڕاگەیێنراوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "لە 21ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو 23ی مانگ بەردەوام دەبێت، هەروەها بۆ سەری مانگی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەهێزتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە".

زانیاریی زیاتر: کاریگەریی ئەو شەپۆلەی لە دەریای ڕەشەوە هاتووە، بووەتە هۆی بارانبارین و بەفربارینی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان و پێدەشتەکان. ئەمشەو لە سلێمانی بەفر و باران تێکەڵ دەبن و ئەم دۆخە تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت، بەڵام دوای ئەوە کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی کورت ئاسایی دەبێتەوە.

٠ جیا لەوە، پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شەختە، بەستەڵەک و تەمومژ لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان.

ئەمەش بزانە: چاوەڕوان دەکرێت لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار بکرێت کە دەگاتە 16 پلەی ژێر سفر، لە پێنجوێنیش بە هەمان شێوە پلەکانی گەرما لەژێر سفردا دەبن، کە ئەمەش نزمترین ئاستی گەرمای ئەمساڵ دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ