
پاشماوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە درۆن هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەك لە باشووری لوبنان و سێ كەس كوژران، حیزبوڵڵا لە تۆڵەی هێرشەكەدا باشووری ئیسرائیلی بۆردوومانكرد.
وێنە گەورەكە: سێ كەس لە هێرشەكەی ئەم ئێوارەیەی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستدا، دوانیان ئەندامی حیزبوڵڵان. بۆ تۆڵەكردنەوەی هێرشەكە، باشووری ئیسرائیل لەلایەن گرووپەكەوە بەدەیان مووشەك كرایە ئامانج و تا ئێستا زیانەكان دیارنین.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: حزبوڵڵا دەڵێت: مووشەكەكان ئاڕاستەی لیوای جۆلان و فەوجی 51ی لیواكە بووە لە ناوچەی ئەلمەنارە لە باشووری ئیسرائیل.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەیانەوە بۆ سەر حیزبوڵای لوبنان گوتی، "دوو چەكدار لە بۆردوومانەكاندا كوژران، بەدرۆن هێرشەكە كرا و ئەو ئامانجەی دەستنیشانكرابوو پێكراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: 350 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا فێڵێكی نوێ لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم





