ئاڤا دیجیتاڵ
ئەم هەفتەیە 23 کامێرای جێگیری تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە سەنتەری شاری سلێمانی کەوتنەکار. کامێراکان دەکەونە شەقامەکانی بازنەی مەلیک مەحموود، راپەڕین، بەکرەجۆ و هەواری شار. سەرجەم کامێراکان خێرایی 60 کیلۆمەتریان لە کاتژمێرێکدا بۆ دیاریکراوە، جگە لە کامێرای شەقامی بەکرەجۆ نەبێت کە 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی وردەکاریی شێوازی کارکردنی کامێراکان و تۆمارکردنی سەرپێچی، دونیا سەباح، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی دەڵێت: لەو شوێنەی نووسراوە خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەترە، شۆفێر دەتوانێت تاوەکو 69 کیلۆمەتر بڕوات و ئاساییە، بەڵام کە بوو بە 70 سەرپێچییەکە تۆماردەکات. کامێراکان جێگیرن و خاڵ بۆ خاڵ نین، واتە لەسەر کات نەوەستاوە، ئەمە واتا چی؟ واتا ئەگەر بەلای کامێرایەک تێپەڕبیت و خێراییەکەت لە خێرایی دیاریکراو زیاتر بوو، سەرپێچیت بۆ تۆمار دەکات، ئەگەر بە هەمان خێرایی بەلای کامێرای دواتردا بڕۆیت، لەوێش سەرپێچییەکی دیکەت بۆ تۆمار دەکات.
هاووڵاتیان و شۆفێران لەبارەی کامێراکان چی دەڵێن؟
كەریم محەممەد کە هاونیشتمانییەکی سلێمانییە، قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت: "من پێمخۆشە سەرجەم شۆفێران بە یەک شێواز و خێرایی بڕۆن، ناکرێ شۆفێرێک 120 بڕوات و شۆفێرێکی تر 110 بڕوات، ئەوکات کامێرا مافی خۆیەتی سەرپێچی تۆماربکات، حکومەتیش مافی خۆیەتی کامێرا دابنێت، بەو شێوەیە خەڵک ناتوانێت بەدڵی خۆی بڕوات".
شەنگار ئەحمەد، دانیشتوویەکی دیکەی سلێمانییە و لەبارەی کامێراکان دەڵێت: "ئێمە لەم شەقامە کاردەکەین، ئۆتۆمبێل لێرە خێرا دەڕوات، بەهۆی خێرایی جاری وا هەبووە ئۆتۆمبێل خۆی کردووە بەناوماندا، لەمڕووەوە باشە، بەڵام بۆ کاسبکارێکی وەکو من کە رۆژانە پانزە بۆ بیست هەزار کاردەکەم و بەردەوام هاتووچۆی عەلوەکە دەکەم، هەندێک کاتێك لەبەر هیلاکی ئاگامان لێنییە، لەپڕ حەفتا بۆ هەشتا هەزارمان بۆ دێتەوە، دەبێت رەنج و ماندووبوونی یەك هەفتە بدەینە سزای کامێرا".
شۆفێران تێبینییان لەبارەی شوێنی دانانی کامێراکان و شێوازی کارکردنیان هەیە، محەممەد كەریم دەڵێت: "ڕۆژی وا هەیە لە سێ کامێرای یەک لە دوای یەک دەدەیت، لەکاتێکدا هەموویان لە یەکەوە نزیکن، ناکرێ هەرسێ کامێراکە سەرپێچی تۆماربکەن، پێویستە کە یەکجار سەرپێچی تۆمارکرا، کامێراکانی دیکە تۆماری نەکەن". ناوبراو جەختیشی کردەوە لە یەکەم رۆژی کەوتنەکانی کامێراکان، پابەندبوونێکی زۆر لەسەر شەقامەکان لەلایەن شۆفێرانەوە هەیە.
لە کۆتایی ساڵی 2023 دا ئاڤا میدیا راپۆرتێکی لەبارەی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە هەولێر و سلێمانی کرد، بەگوتەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەی هاتووچۆ، لەو ناوچانەی کامێرا دانراون، رووداوی هاتووچۆ نزیکبووەتەوە لە سفر. دانانی کامێرای هاتووچۆ یاساییترین رێگایە لە هەموو جیهاندا بۆ ئەوەی بتوانرێت کۆنترۆڵی رووداوی سەختی هاتووچۆی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان داوای ئاگربەستی سنووردار لە پووتین دەکات
- بیروڕا
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لە سەکۆیەکی میدیاییەوە، بۆ بنکەیەکی بەخشش و کۆمەک
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ئەنجامی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن





