
وێنەی خۆپیشاندانەكە- میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
لە چەند شارۆچکەیەکی ئەفغانستان، خۆپیشاندان لە دژی تاڵیبان بەڕێوە چوون و بە هۆی گرژییەکانیشەوە تا ئێستا لانیکەم دوو خۆپیشاندەر کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان کەم وێنەیە. بەڵام بۆ چەند ڕۆژی یەک لەدوای یەک لە شارۆچکەکانی دەرایم و ئەرگۆ لە ویلایەتی بەدەخشانی ئەفغانستان خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ئەم خۆپیشاندانانە کوژرانی جوتیارێکە بە دەستی هێزەکانی تاڵیبان لە گوندێکی نزیک شارۆچکەی دەرایم. کاتێک هێزەکانی تاڵیبان ویستوویانە کێلگەی ماددەی هۆشبەری جۆری خەشخاشی جووتیارێک تێکبدەن ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و جوتیارەکە کوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندەران دژی بەکاربردنی تووندوتیژی و بەزاندنی سنووری کەسیی خەڵکن لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- کولتوور
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





