
مەحموود مەشهەدانی - گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەک لە هاوپەیمانیی عەزم ڕایدەگەیێنێت، پارتی تەقەدووم مەحموود مەشهەدانی پەسند دەکات بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر مولا، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند: "لەسەر هێزەکانی چوارچێوەی شیعەیە یەکێک لە بەربژێرەکان هەڵبژێرن، ئەگەر ڕژدن لە چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزە سیاسییە سوننەکان نەیانتوانی لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێک بکەون".
زانیاریی زیاتر: حەیدەر مولا، ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا کێبڕکێ لەنێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی ماوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەدوای کشانەوەی بەربژێری پارتی تەقەدووم، شەعلان کرەیم".
لەلایەکی دیکە: ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی عەزم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لە پارتی تەقەدووم، ئیتر ئەوەش ڕێی تێناچێت، بۆیە دوای داخرانی هەموو دەرگاکان بە ڕوویان، پارتی تەقەدووم مەشهەدانی بۆ ئەو پۆستە پەسند دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






