
ئاڵای ئەمریکا و تورکیا
ئاڤا نیوز
پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا و ئەمریکا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، تورکیا هەوڵدەدات لەگەڵ ئەمریکا قەبارەی بازرگانی بۆ 100 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە.
بۆچی گرنگە؟ لەکاتێکدا تورکیا کێشەی هەڵاوسانی ئابووری هەیە، ئەو گڵۆپە سەوزەی ئەمریکا بۆ تورکیا دوو ئامانج دەپێکێت، ئەوانیش بەرزکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و دانەوەی قەرزەکان، هەروەها نزیکبوونەوە لە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە کڕینی کەرستەی سەربازی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانیی تورکیا گوتی: "لە نێوان هەردوو وڵاتدا کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و دەرفەتەکان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ئایندەد بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئەم پرسە لە تورکیا دەبن.
پەنجەرەیەکی نوێی پەیوەندییەکان
خۆش چۆکسی، یاریدەدەری بەرپرسی ژووری بازرگانیی تورکیا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا گوتی، وای بۆ دەچم پەنجەرەیەکی نوێی پەیوەندییەکان لە نێوان ئەمریکا و تورکیا بکرێتەوە. پەیامی "گەشبینی" کاردانەوەی بەرفراوانی لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵاتدا دەبێت، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەردوولایە.
تورکیا توانای بازرگانیی گەورەی هەیە
نموونەی کارە بازرگانییەکانی تورکیا لە وڵاتانی دیکە، هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی و مامەڵەی ئابووری لە تورکیا زیاتر بکەن.
کەرتەکانی وەک گەشتیاری، بەرگری، ئامێرە پزیشکییەکان، تەندروستی، بیمە، دارایی و بەرهەمهێنان لەنێو ئەو کەرتانەدان کە توانایان لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵاتدا هەیە، لە کۆنفڕانسە ئابوورییەکان بەشدار دەبن.
ئابوورییەکی سەقامگیر
لە کاتێکدا تورکیا بەدەست هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، ئەم هەنگاوە لە دابینکردنی ئابوورییەکی سەقامگیر یارمەتیدەر دەبێت.
چۆکسی دەڵێت: "بەر لە هەموو شتێک پێموایە ئابووریی تورکیا بەرەو باشتر دەڕوات، ئێمە کرێدی بە وەزیری دارایی و بانکی ناوەندی و سەرکردەکانی حکومەت دەدەین، بۆئەوەی سەقامگیریی ئابووریی تورکیا تۆکمە ببێت".
قەبارەی بازرگانیی تورکیا و ئەمریکا دەگاتە 100 ملیار دۆلار
تورکیا دەیەوێت قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ 100 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، ئێستا قەبارەی بازرگانی تەنیا 25 ملیار دۆلارە، بەڵام هەوڵی جددی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەو ژمارەیە، دوای کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت






