زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس هەڵاتوون

شەیری بکە لە:
زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس هەڵاتوون

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

شەڕ و پێکدادانەکان لە سوودان تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بۆ چارەسەری کێشەکان داوای دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان کردووە، بەڵام تەنیا ٪12 ی ئەو پارەیەیان دەستکەوتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمانگی نیسانی ساڵی 2023ـەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان بەردەوامە، بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و15ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوون.


وێنە گەورەکە: شەڕ لە سوودان بەردەوامە، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە تەنیا 12%ی ئەو دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلارەی داوای کردووە بۆ یارمەتیدانی نزیکەی 15 ملیۆن کەس لە سوودان،  وەریگرتووە.


لێدوانی فەرمی: جێنس لارک، گوتەبێژی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری سوودان بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "ئەمە تەنیا بانگەوازێک نییە کە ڕووبەڕووی کەمیی بودجە دەبێتەوە، بەڵکو بانگەوازێکە کە ڕووبەڕووی کەمیی بودجەی کارەساتبار دەبێتەوە."


زانیاریی زیاتر: "ئەگەر سەرچاوەی زیاتر بە خێرایی نەگاتە دەستمان، ڕێکخراوە مرۆییەکان ناتوانن لە کاتی خۆیدا هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ ڕێگریکردن لە برسیەتی". جێنس وای گوت.

 

درێژەی ڕاپۆرتەکە….


سوودان وێران بووە

لە سوودان نیوەی دانیشتووان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، برسیەتی نزیک بووەتەوە، نەخۆشییەکان نزیکبوونەتەوە، بەتایبەتی لە دارفور".


پەنا بۆ خێرخوازان دەبەن
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە خێرخوازان ئەو بەڵێنانەی داویانە جێبەجێ بکەن و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و بەشداری بکەن لە یارمەتیدانی سوودان، بەشێک بن لە گۆڕینی ئەو ڕێگایەی ئێستا کە بەرەو کۆتاییهاتنی سوودان دەڕوات.
ماوەی ساڵێکە سودان لە شەڕێکدایە لە نێوان  سوپا بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح  بورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان.


شەڕ تادێت زیاتر دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیگەرانی زیاتری دەربڕی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی شەڕی تووندوتیژی لە ناوچە چڕەکانی دانیشتووان، لە کاتێکدا هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی شاری فاشر دەدەن، کە دوا شاری گەورەی ناوچەی دارفورە لە ڕۆژئاوای وڵات و لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتەدا نییە.


وەرزێکی ترسناک بەڕێوەیە
لە سوودان بەهۆی شەڕەوە کەس ڕێز لە یاساکان ناگرێت و هیچ شتێک بەهای نەماوە، شەڕ گەیشتووەتە لوتکە و بەهەزاران کەس کوژراون و ملیۆنان کەس ئاوارەبوون.

 


زیاتر لە %17 ی سوودانییەکان ئاوارەن
شیبل سەهبانی، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سوودان، پێیوایە “سودان دوای 13 مانگ لە شەڕ و ئاوارەبوونی نۆ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونی ناوخۆیی بووەتەوە لە جیهاندا، کە نزیکەی 17%ی دانیشتوانەکەی پێک دەهێنن".


پەتاکانیش تەنگیان بە سوودانییەکان هەڵچنیوە
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پەتاکان لە یەک لەسەر سێی 18 ویلایەتی سوودان بڵاودەبنەوە، ئەوانیش بریتین لە کۆلێرا، سوورێژە، تای خوێنبەربوون و مەلاڕیا.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس لە سوودان هەڵاتوون و پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: