خامنەیی و ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی بێسەروشوێنبوونی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-19

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای ئێرانی لەبارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و ڕەوشی وڵات کۆ دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ئیبراهیم ڕەئیسی هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێرانە و ڕۆژی 21-8-2024 دەست بەکار بووە، لە ماوەی دەستەڵاتیدا زیاتر پەرە بە پیتاندنی یۆرانیۆم دراوە، جگە لەوەش چەکی بە ڕووسیا دا تا دژی ئۆکرانیا بەکار بهێنرێت، سەرەڕای ئەوەش بۆ یەکەم جار هێرشیکی موشکەکی و درۆنیی چڕی کردە سەر ئیسرائیل، ڕۆڵی سەرەکیشی لە چەکدارکردنی میلیشیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە.
زانیاریی زیاتر: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی کۆبوونەوەیەکی خێرای لەسەر چارەنووسی سەرۆککۆماری ئێران ئەنجام دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، تا ئێستا گەڕان بە دوای هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار بەردەوامە کە بە هۆی تەمومژی زۆرەوە لە تووشی کارەسات بووەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران و پارێزگار و پێشنوێژی هەینی پارێزگای تەورێزیش لە نێو هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسیدا بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






