تەرمی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری ڕەی بەخاک سپێردرا

شەیری بکە لە:
تەرمی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری ڕەی بەخاک سپێردرا

ڕێوڕەسمی ناشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

لە مەزاری عەبدولعەزیم لە شاری ڕەی لە ئێران، تەرمی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەخاک سپێردرا و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕەكەی دانرا.

 

وێنە گەورەكە: لەبەر ئەوەی شاری ڕەی لە ئێران شارێكی ئایینییە و مەزاری چەند كەسایەتییەكی ئایینی تێدایە و وەزیرەکەش بە كەسێكی نزیکی خامنەیی دادەنرێت، لەوێ بەخاک سپێردرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەقامی سەرەكیی شاری ڕەی كە شارەكە دەكات بەدوو بەشەوە، تاوەکو بەردەم مەزاری ئیمام عەبدولعەزیم، ڕێوڕەسمی گەورە بەڕێوە چوو، ئێرانییەکان بە جلوبەرگی ڕەش و گوتەوەی درووشمی 'شەهید نامرێت و یا حوسێن' پێشوازییان لە تەرمەکە کرد.

 

بۆچی گرنگە: لە ئێران هەر كەسێک لە خامنەیی نزیک بێت و گیان لەدەست بدات، لە یەكێک لە مەزارەكان دەنێژرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ