
بەشێک لە هێزەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ دەیلی مەیل
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە 11ـی حوزەیران هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت، تورکیا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆسەری نەمێنێت، چونکە وەک پاڵپشتییەک بۆ پەکەکە دەیبینێت.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەکانی جەزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە، تەبکە، فورات، منبج و عەفرین لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 11ـی حوزەیران لە باکووری سوریا، بەدوای" جێگیری هەمیشەیی"دا دەگەڕێت.
بۆچی گرنگە: دەسەڵاتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیەوێت" جێگیری هەمیشەیی" مسۆگەربکات، ئەمە لە کاتێکدایە، تورکیا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێگە بە "تیرۆر" نادرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەسەڵاتی خۆسەری بە پشتیووانی ئەمریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی 11ـی حوزەیران لە رۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات.
بابەتە ستراتیژییەکە: هەسەدە هەوڵدەدات لە ناوچەکانی جەزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە، تەبکە، فورات، منبج و عەفرین، دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و دەسەڵاتی لەو ناوچەیەدا لە بەرامبەر ڕژێمی سوریا بەهێزتربکات.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
"پێچەوانەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا"
هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی خۆسەری بە پاڵپشتی ئەمریکا لەلایەن تورکیاوە بە وردی چاودێری دەکرێت. ئەنقەرە دەستپێشخەریی هەڵبژاردن کە بە ڕای ئەوان" دژی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە" سەبارەت بە سووریا، بـە" پلانی پەکەکە بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەت لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەزانێت".
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیاری ژمارە 2254 کە لە ساڵی 2015 دا درابوو، پاڵپشتی هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی بەپەلە لە سووریا کرد و هەروەها جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات کردەوە.
"خۆسەری سووریا دابەش دەکات"
بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو بڕیارەی هەڵبژاردن کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دراوە، بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دژی "هەردوو بڕیارەکانی UNSC و دەستووری سوریایە".
گونگۆر یاوز ئەرسلان پسپۆڕی ئاسایش و تیرۆر، وێڕای هەڵسەنگاندنی پێشهاتەکان، گوتی: "ڕێکخراوی تیرۆریستی پرۆڤە دەکات بۆ دابەشکردنی سووریا بەناوی هەڵبژاردن لەو ناوچەیەی کە ئەمریکا کۆنترۆڵی کردووە".
هێڵی سووری تورکیا
یاوز ئەرسلان، بە ئاماژەدان بەو مەترسیانەی کە بۆ هەڵبژاردن دەیخاتەڕوو گوتی: "ئەو هەڵوێستەی ئیدارەی دیمەشق لێرەدا زۆر گرنگە، جگە لەوە هەڵوێستی وڵاتە بەهێزە هەرێمییەکانی وەک ڕووسیا و ئێرانیش گرنگی خۆی هەیە. جارێکی تر، ئەوە ڕوون بووەتەوە" ئەمریکا ئامانجی شەڕکردن لەگەڵ داعش نییە، "بەڵکو زەمینە ڕەخساندنە بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، کە هێڵی سووری تورکیایە".
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن کۆنی، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا دەڵێت: هەڵبژاردنی بەناو خۆجێیی دەبێتە هۆی دابەشبوونی سووریا "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بە واتای دەستپێشخەرییەکی دەوڵەتییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر و بەغدا و تاران کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی مالیکی و سەرۆککۆمار دەکرێن
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ڤیتۆی ترەمپ بگاتە کورسی دەسەڵات






