باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا دیجیتاڵ
یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جگە لە یەکترناسینی ئەندامەکانی هیچ گفتوگۆ و باس و خواسێکی گەرمی تێدا نابێت، چونکە بەپێی نووسراوێکیان کە ئەندامەکانی پێ ئاگادارکراوە و وێنەیەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، یەکەم دانیشتن سەرۆک و جێگر هەڵنابژێردرێت و تەنیا کۆبوونەوەیەکی تەشریفاتی دەبێت.
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "چیدیکە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک ناتوانێت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە دوابخات، بەپێی یاساکان ئەگەر ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەکە دوابخات پاش ئەو ڕێککەوتنە ئەنجوومەنەکە خۆی کۆدەبێتەوە و هیچ لایەنێک بۆی نییە دوای بخات".
بەو جوڵە سیاسییانەی تاوەکو ئێستا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کردوویانە، هیچ لایەک پەلەی لە یەکلاکردنەوەی پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک نییە و هەمووان چاوەڕێی زەمینەیەکی لەبار و گفتوگۆی نەرم و دەستپێشخەریی بەرامبەری دەکات، ئەمەشیان خستووەتە دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکە.
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند "تاوەکو ئێستا وەکو پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەچووینەتە دانوستانەوە، چاوەڕێی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەین و پاشان هەوڵی دانووستان و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان دەدەین".
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن کورد زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێکدەهێنێت و پۆستی پارێزگار بەرکەوتەی ئەو دەبێت، بەڵام کورسییەکە ئەوەندە چاوی لەسەرە ڕێککەوتنی پێشوەختە نەبێت، بۆ هیچ پێکهاتەیەک هاوکێشەکە ئاسان یەکلانابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه





