مەحموود ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران بەربژێر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-02

ساتی خۆ بەربژێرکردنی ئەحمەدی نەژاد- AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووتری ئێران بڕیاریدا خۆی بۆ جێگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران بەربژێر بکات، لەو هەڵبژاردنەی بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لە ڕۆژی 19-5-2024، بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووتری ئێران، ناوی خۆی لە لیستی بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆمار تۆمار کرد.
زانیاریی زیاتر: یەک ڕۆژ ماوە بۆ تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران و تاوەکو ئێستا 17 کەسایەتی خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە لەوانەش عەلی لاریجانی، سەعید جەلیلی ئەمین و وەحید حەقانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تۆمارکردنی ناوەکان، پێویستە ئەنجوومەنی چاودێریی پەسەندیان بکات تا ببنە بەربژێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






