
لۆگۆی ڕێکخراوی ئۆپیک و کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا دیجیتاڵ
لە ساڵی 2023 سندووقی هاریکاریی ڕێکخراوی ئۆپیک بە بڕی یەک ملیار و حەوت سەد ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەپێناو سەقامگیریی گۆڕانی کەشوهەوا، وەبەرهێنانی لە وزەی پاک خستووەتەگەڕ. هەرچەندە چاودێرانی ژینگە ڕێکخراوەکە بە "مۆتە ڕەشەکە"ی ژینگە ناو دەبەن، بەڵام رێكخراوەكە دەڵێت نیازیان لە پرسی ژینگەدا پاکە.
وێنە گەورەکە: رێکخراوی ئۆپیك بۆ دەربڕینی نیازپاکیی خۆی لە بواری ژینگەدا، لە ئەفریقا و بە دیاریکراوی لە وڵاتی) نەیجیریا( وێستگەیەکی وزەی خۆری بونیادنا. هەروەها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە هەمانکاتدا بۆ ئاشتەوایی ناوچەکە، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی پاكی لە هەوا لە ئازەربایجان دروستکردووە. هەردوو پرۆژەکە لەنێو ئەو 55 پڕۆژەیەدا بوون، کە لە ساڵی 2023دا بە بەهای 1.7 ملیار دۆلار لە سندووقی ئۆپێک بۆ گەشەپێدانی گشتی و ژینگەیی خەرج کرابوو.
خاڵە ئەرێنییەكان: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێكخراوەکە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ژینگە، ئۆپیک پشتگیریی تەواوی خۆی دەربڕیوە، بۆ ئامانجەکانی دامەزراوەی دارایی گەشەپێدانی جیهانی لەپێناو پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، هەروەها بەڵێنی داوە بە نزیکەی ٪60ی سەرجەم قەرزەکانی کەرتی وزە بداتەوە.
لێدوانە فەرمییەكان:عەبدولحەمید خەلیفە، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک دەڵێت "لە ساڵی 2023دا سندووقی ئۆپیک کاریگەرییەکانی خۆی زیادکرد لە ڕێگەی گەیاندنی پاڵپشتی گەشەپێدانی ژینگە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2023 ئۆپیک لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەمهێنانی كردووە، کە ئەفریقا زۆرترین پشکی وەبەرهێنانەکانی وەرگرتووە کە لەسەدا %42بووە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست بە کۆی گشتی ڕێژەی %20بووە، هەروەها ئەمریکای لاتین و وڵاتانی کاریبییش ٪20یان پێکهێناوە. ئاسیا و زەریای هێمن لە %18یان وەرگرتووە.
لە لایەکی دیکەوە: لەکاتێکدا ئۆپیک ئەو وەبەرهێنانە لە وزەی پاکدا دەکات، ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە کەرتی نەوت بە سەرەخۆرە و تێکدەری ژینگە دەزانن، نیازپاکیشیان بۆ ژینگە، بە خۆڵخستنەچاوی جیهان لێکدەدەنەوە.
باکگراوند: ئۆپێک یاخود ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە زمانی ئینگلیزی OPEC . ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە لە 13 وڵات پێکهاتووە. لە 14ی ئەیلوولی 1960 لە بەغدا دامەزراوە لەلایەن پێنج ئەندامی یەکەمەوە، کە ئەوانیش پێکهاتبوون لە (ئێران، عێراق، کوەیت، عەرەبستانی سعودی و ڤەنزوێلا) کە پێیان دەوترێت وڵاتە دامەزرێنەرەکانی ئۆپیک. لە ساڵی 1965ەوە بارەگای سەرەکیی لە ڤیەننای نەمسایە، هەرچەندە نەمسا ئەندامێکی ڕێکخراوی ئۆپیک نییە. پەسەندکردنی وڵاتێک وەک ئەندامی نوێی ئۆپیک پێویستی بە ڕەزامەندی هەیە لەلایەن سێ چارەکی ئەندامەکانی، کە دەبێت ئەندامە دامەزرێنەرەکانیشی تێدابێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 140 سەر ئاژەڵ و پەلەوەر سووتان
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆڵ و خاشاک لە گۆڕستانەکانی سلێمانی فڕێدەدرێت
- ژینگە
- 12 تەممووز
10 لە گەرمترین شارەکانی جیهان لە عێراقە