نازم دەباغ بۆ ئاڤا: سەردانی شاندی ئێران دەتوانێت پەیوەندییەكان بەهێزتر بكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-14

نازم دەباغ- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەڵێت "ئێران سیاسەتێکی جێگیری هەیە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و ئەم سەردانە دەتوانێت پەیوەندییەکان بەهێزتر بکات".
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی ئاڤا نیوزی دایەوە و باسی سەردانەکەی عەلی باقری بۆ هەرێمی کوردستان و گرنگییەکەی دەکات.
ئایا هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکرێتەوە؟
نازم دەباغ:" بەدڵنیاییەوە سەردانی شاندەکە هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی کە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن بۆردوومان نەکرێتەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆردوومان ناکرێتەوە وا بەئاسانی".
ئایا هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەیە؟
نازم دەباغ: "ئەو ڕێککەوتن و سیاسەتانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندایە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی رێککەوتنەکان جێبەجێنەکرێن، دۆخەکەش ئارامە و بەرەو باشتر دەڕوات".
چۆن دەڕوانیتە ئەم سەردانە؟
نازم دەباغ:" سەردانی شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان خۆی لەخۆیدا پەیامێکە بۆ ئەوەی کە ئێران پشتیوانی ئەو قەوارە سیاسییە دەکات کە کوردییە و لە چوارچێوەی عێراقدایە".
ئایا هێرشەکان دووبارە دەبنەوە؟
نازم دەباغ: "بێگومان هێرشەکان وا بەئاسانی دووبارە نابنەوە ، چونکە ئێران پێگەیەکی بەهێزی هەیە و هەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی گرنگی لەلای ئێران هەیە، لەماوەی ڕابردوودا چەند هۆکارێک هەبووە لەکاتی خۆیدا کە ئێران پێی نیگەران بووە، بۆیە ئەگەر ئەو هۆکارانەش دووبارە نەبنەوە هەرگیز بۆردوومانیش دووبارە نابێتەوە".
ئەم سەردانە کاریگەری لەسەر پرسە ئابوورییەکان دەبێت؟
نازم دەباغ: "بێگوومان ئابووری پەیوەستە بە ئاسایش و ئارامی، ئێستا ئارامی و ئاسایش هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئابوورییەکە بەهێزتر بێت".
سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان چۆنە؟
نازم دەباغ: "سیاسەتی ئێران دەربارەی هەرێمی کوردستان نەگۆڕە و بەوردی کار لەسەر بەهێزبوونی ئەو پەیوەندییەش دەکات ئەمەش بۆ هەردوولا گرنگە و ئەگەریش ئاڵۆزییەک هەبووبێت چارەسەردەکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






