
دیمەنێکی بۆردوومانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی "سی پی تی " ئەمریکی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی شەشی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و هەشت کەس "شەهید" بوون.
وێنە گەورەكە: بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، توركیا بە بەردەوام بە درۆن و فڕۆكەی جەنگی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات.
ژمارەکان وادەڵێن:
پارێزگای دهۆک: 365 هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای هەولێر: 356 هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای سلێمانی: 102 هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: 10 هێرش و بۆردوومان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا 27 بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
زیانە سەرەکییەکان: بەتەنیا لەم ساڵدا هەشت هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی كوردستان "شەهید"بوون. ئەمەش بەپێی ئامارەکەی ڕێکخراوی "سی پی تی" ئەمریکی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






