
بەڕێکردنی تەرمی ڕۆژنامەنوسێکی کوژراو- وێنە: میدیای فەڵەستین
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، 151 ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو و دوای تێپەڕبوونی 255 ڕۆژ، ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕایگەیاند:" ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید گەیشتە 151 ڕۆژنامەنووس، ئەوەش دوای کوشتنی مەحموود قاسم، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی فەلەستین کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا".
زانیاریی زیاتر: نووسینگەکە وردەکاریی و شوێنی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی بڵاونەکردووەتەوە و سوپای ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی بە مەبەست ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین بەئامانج دەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا 37 هەزار و 347 کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و 85 هەزار و 372 کەس برینداربوون و 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






