
لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پێنتاگۆن"
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییە لە عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر "بریکار" ەکانی ئێران بووە و هێزە فەرمییەکانیان نەکردووەتە ئامانج.
بۆچی گرنگە: دوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا بۆ سەر چەند گرووپێکی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا، حکومەتی عێراق هێرشەکانی ئەمریکای بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ناوبرد و سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد.
لێدوانی فەرمی: پاتریک ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند "حکومەتی عێراق هاوبەشی ئەمریکا و لەگەڵیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەجددی کاردەکات، ئیدارەی ئەمریکا بەشێوەی هەماهەنگ لەگەڵ عێراقیەکان کاریکردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە مافی ئەوەی هەیە وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە کە دەکرێنە سەر ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لەعێراق جێگیربوون".
وتەبێژەکەی پێنتاگۆن باسی لەوەکرد "وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی کە ئەمریکیەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن کردە ئامانج هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئەمریکا دەزانێت ئێران پشتیوانی دارایی و لۆجیستی و ڕاهێنان پێشکەش بەو گرووپانە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر سوپای ئەمریکا".
"ڕەنگە زیانی زۆری گیانی هەبووبێت بەهۆی ئەو هێرشانەی وەک تۆڵەی هێرشەکەی ئوردن لەلایەن ئەمریکاوە لە عێراق و سووریا ئەنجامدران، بەڵام هێشتا هەڵسەنگاندن بەردەوامە و هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە کوژراوی ئێرانییەکان لەبەردەستدا نییە". پاتریک ڕایدەر وای گوت.
بە گوتەی پاتریك ڕایدەر "هێرشەکانی ئەمدواییە لەعێراق بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر بریکارەکانی ئێران بووە و هێزە فەرمیەکانیان نەکردووەتە ئامانج".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پێش هێرشەکان بۆ سەر گروپەکانی نزیک لەئێران حکومەتی عێراقیان ئاگادار نەکردووەتەوە، کە بۆ سەر گروپەکانی نزیک لەئێران و حەشدی شەعبی ئەنجامدران لەهەریەک لە عوکاشات و قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، بەڵکو ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، پێشتر باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و واشنتن هەبووە سەبارەت بەو هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەک لە ئەنبار ئەنجامیدان، گوتیشی "بەهۆی هێرشەکانەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 25 ی دیکەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە