گوتەبێژی حکومەت زانیاری لەبارەی چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان ئاشكرا دەکات
- کوردستان
- 2024-06-20

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەت زانیاری لەبارەی چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئاشكرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، 11 کەس رزگارکراون و حەوتیان کوردن. مردنی 20 کۆچبەریش یەکلابووەتەوە؛ شەش پیاو، شەش ئافرەت و هەشت منداڵ.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی کۆچبەرە ڕزگاربووەکان و گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان لە ئیتاڵیایە، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردراون هەرچی پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی کۆچبەرە ڕزگاربووەکان و گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکان هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر و لەسەر ئەرکی حکومەت کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێت، ئەمەش چەند ڕۆژێکی پێویستە تاوەکو دۆسیەکانیان لە دادگای ئیتاڵیا یەکلایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: تیمی حکومەت لە ئیتاڵیا سەردانی نەخۆشخانە و دادگایان کردووە، ئەوانەشیان ڕزگاربووەکانیشیان بینیوە کە ژمارەیان 11 کەسە و حەوتیان کوردن. لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانیشەوە پێشەوا هەورامانی گوتی حکومەتی ئیتاڵیا بەفەرمی گیانلەدەستدانی 20 کۆچبەری پێڕاگەیاندووین؛ شەش پیاو، شەش ئافرەت و هەشت منداڵ.
باکگراوند: بەهۆی تێکشکانی دوو بەلەمەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا کە زیاتر لە 40 کۆچبەریان کورد بوون، تاوەکو کەسوکاری 21 کۆچبەر لە هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان بە حکومەتەوە کردووە و داوای هاوکارییان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




