
قوتابییان لەنێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بە بەشداری زیاتر لە 122 هەزار قوتابی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەستیپێکرد، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە دوو هەزار هۆڵ ئامادەکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردنەوە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراون، بۆ 122 هەزار و 15 قوتابی ئەو قۆناغە، لەو ژمارەیەی، 86 هەزار و 307 قوتابی بەشی زانستی، 33 هەزار و 195 قوتابی وێژەیی و دوو هەزار و 513 قوتابی پشەیی بەشداربوون.
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری دابەشبوونی قوتابییان بەسەر هۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:-
هەولێر: 39 هەزار و 539 قوتابی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن و دابەشبوون بەسەر 681 هۆڵی تاقیکردنەوە.
سلێمانی: 27 هەزار و 829 قوتابی بەسەر 680 هۆڵ دابەشبوون.
دهۆک: 28 هەزار و 285 قوتابی بەسەر 527 هۆڵ دابەشکراون.
هەڵەبجە: هەزار و 794 قوتابی بەسەر 39 هۆڵ دابەشبوون.
سۆران: حەوت هەزار و 294 قوتابی بەسەر 130 هۆڵ دابەشبوون.
گەرمیان: پێنج هەزار و 635 بەسەر 98 هۆڵ دابەشبوون.
ڕاپەرین: پێنج هەزار و 749 قوتابی بەسەر 105 هۆڵ دابەشبوون.
زاخۆ: شەش هەزار و 335 بەسەر 115 هۆڵ دابەشبوون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە دوو ساڵی ڕابردوو دەیان باند دەستگیرکراون کە زیاتر لە 100 کەس دەبوون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە لەسەر بابەتی هەوڵدان بە دزەپێکردنی پرسیارەکان و یاریکردن بە هەستی قوتابییان لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆن و پەیج و ئەکاونتی سۆشیال میدیا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ماددەی 83 لە وەزارەتی پەروەردە ئەو کەسانەی گزی دەکەن، بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





