
ساتی هێرشەکە و تەقەکردن لە هێرشکارەکان
ئاڤا دیجیتاڵ
سێ چەکدار هێرشیانکردە سەر دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبووڵ؛ بەپێی زانیارییەکان سێ پۆلیس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوونە.
چی ڕوویدا؟ کاتژمـێر 11:46 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 6-2-2024 لە خاڵی پشکنینی دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبووڵ، سێ چەکداری نەناسراو هێڕشیانکردە سەر پۆلیسەکانی دادگا. یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە و لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی پیاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراوە. چەکدارەکەی دیکەش بە برینداری دەستگیرکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای هێرشەکە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند: "دەرگای دەرچوون لە دادگاکە داخراون و سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد". دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانیش یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا گوتی: "دوو تیرۆریست لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژران".
باکگراوند: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی دادگای ئیستەنبووڵی لەئەستۆ نەگرتووە؛ بەڵام ئەمە دووەمجارە هێرشی "تیرۆریستی" بکرێتە سەر ناوچەیەکی مەدەنیی ئیستەنبووڵ. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەی ئاشکراکردووە کە هێرشەکە "تیرۆریستی" بووە و پارتی "شۆڕسگێڕی رزگاری گەل" ئەنجامی داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





