
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چوار کەس بەربژێرن بۆهەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ زیاتر لە 61 ملیۆن ئێرانی دەنگدەدەن بۆ ئەوەی یەکێک لەو چوار کەسە بکەنە سەرۆککۆماری ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم چوار بەربژێرە لەماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا بەرنامەو کاری خۆیان لەسەرجەم شارەکانی ئێران باس کرد و گفتوگۆیان لەگەڵ ئێرانییەکان کرد لە بارەی بەرنامە و پلانەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کێبڕکێی تووند لە تاران و ئەسفەهان وکرماشان و چەند شارێکی دیکەی ئێراندایە.
درێژەی ڕاپۆرت
سەعید جەلیلی
سەعید جەلیلی یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئێران دەڵێن بەربژێرێکی سەرکەوتووە.
جەلیلی لە ساڵی 1965 لە تاران لەدایکبووە، یەکێکە لە کەسە هەرە گرنگەکان لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران بەربژێر بووە و دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا
لە ساڵی 2007 و 2013 سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بووە و هەر ئەو ساڵەش نوێنەری ڕێبەری باڵا بووە
سەرۆکی شاندی دانووستانکارەکانی ئێران بووە، ئەندامی ژووری بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
محەممەد باقر قاڵیباف
یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرە کرنگەکانی ئێران، محەممەد باقر قاڵیباف کە ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە، لە مەشهەد لە ساڵی 1961 لەدایکبووە و فەرماندەی باڵای هێزی ئاسمانی بووە و فەرماندەی هێزی پۆلیسی تاران بووە لە ساڵی 2000و پێشتر بەربژێری سەرۆککۆماری ئێران بووە ، سەرۆکی 12 هەمین خولی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران بووە و رکابەری مەحموود ئەحممەدی نەژاد بووە و ئەندامی بۆردی ڕاوێژکاری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
مەسعود پزیشکیان
یەکێکی دیکە لە بەربژێرە گرنگەکانی سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیانە، دایکی کوردە و باوکی ئازەرییە، پێشتر وەزیری تەندروستی بووە لە ساڵی 2001 تا 2005 و پێشتر خولێک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە، ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی بووە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی توک زمانەکان بووە لە پەرلەمانی ئێران و دوو جاری پێشووتر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران بەربژێرکرد، بەڵام شیاویەتی وەرنەگرتووە، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دژی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بووە و بەیەکێکک لە بەربژێرەکان دادەنرێت کە توانیویەتی ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بوەستێتەوە کە دژی زمانی دایکبوون، لە ساڵی 2002 سەۆکی زانکۆی پزیشکی تەورێز بووە.
مستەفا پوور محەممەدی
بەیەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان ناودەبرێت، ساڵی 1959 لە قووم (مەڵبەندی ئاینی شیعەکانی ئێران) لەدایکبووە، سەرۆکی گشتی دادگەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووە و لە ساڵی 1997 تاوەکو 1999 وەک بریکاری وەزیری زانیارییەکان یان ئیتڵاعات بووە وەزیری ناوخۆ بووە و ئێستاش ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی پیاوانی ئاینی ئێرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن






