وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی پەیامی سەرۆكوەزیران بارزانی دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-06
وێنەی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک لە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وەڵامی سەرۆکوەزیران بارزانی دەداتەوە و هیوا دەخوازێت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران بە بەهێزی بمێننەوە.
پەیامی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لە وەڵامی پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: " سوپاس بۆ پەیامی پیرۆزباییتان، هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق وەک ڕابردوو بە سەقامگیری و بەهێزی بمێنێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی مەسعود پزیشکیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا، لە نامەیەکیشدا وێڕای پیرۆبایی، سەرۆکوەزیران بارزانی هیوای خواست پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و تێکڕای ناوچەکە، بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





