
وێنەی هێرشەكە: سەرچاوە فڕانس پرێس
ئاڤا دیجیتاڵ
درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا، فەرماندەیەكی گرووپەكانی نزیك لە ئێران بەناوی " ئەبو باقر ساعیدی" كوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەندامێکی سەر بە گرووپی کەتائیبی حیزبوڵڵا، کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت، بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاند " درۆنێک سێ مووشەکی گرتووەتە ئۆتۆمبێلێک و دوو کەسی کوشتووە، یەکێکیان فەرماندەی کەتائیبی گرووپی حیزبوڵڵایە، کە بەرپرسی کاروباری سەربازیی گرووپەکەیە لە سووریا. ئەو فەرماندە کوژراوە لە ڕابردوودا دەستیان لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا هەبووە".
لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوەیەکی دیكەی ئەمنیی ڕایگەیاند " هێرشە درۆنییەکە سێ مووشەکی گرتووەتە ئۆتۆمبێلێک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، ئۆتۆمبێلەکە بەرپرسێکی حەشدی شەعبیی تێدا بووە".
لێدوانی فەرمی: فالح فەییاز، کە بەرپرسی حەشی شەعبییە، گوتی "بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی یاریکردنە بە ئاگر".
وێنە گەورەکە: ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا لە زیادبووندان.
باكگراوند: شەوی هەینی ڕابردوو ئەمریکا لە تۆڵەی هێرشەکەی سەر تاوەر22 کە سێ سەربازی ئەمریکیی تێدا کوژران و زیاتر لە 40 سەربازی دیكەش بریندار بوون، هێرشی کردە سەر 85 پێگە لە حەوت شوێنی جیای عێراق و سووریا، کە سەر بە میلیشیاکانی ئێران بوون.
زانیاریی زیاتر: لەوەتەی جەنگی حەماس ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە هەڵگیرساوە، زیاتر لە 165 جار بە درۆن و مووشەک و مووشەک هێرش کراوەتە سەر سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و ئوردن. بەڵام هێرشەکەی سەر ئوردن یەکەم جار بوو کە مەرگی سەربازی ئەمریکیی لێ بکەوێتەوە.
دوای ئەوەی چەندین جار سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە تا ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکە، مانگی ڕابردوو واشنتن و بەغدا لە بارەی ئایندەی ئەم هێزانەوە گفتوگۆیان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و سوودانی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەکەنەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە گرنگی گفتوگۆی سیاسی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع





