
کوپێک چا
ئاڤا نیوز
پسپۆران ئەوە دەخەنە ڕوو، چا یەکێکە لە چارەسەرە سرووشتی و سەلامەتەکانی سەرئێشە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە هەزاران کەس لە سەرانسەری جیهان بەدەست سەرئێشەی درێژخایەنەوە دەناڵێنن، ئەگەر بە بەردەوامی حەبی ئازارشکێن بەکاربهێنرێت ئەوە دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بەو دەرمانە، بەڵام دەرکەوتووە ڕێگەی جێگرەوە و پارێزراوتر هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواردنەوەی چای گیایی چارەسەرێکی سرووشتی سەلامەتە بۆ سەرئێشە بە هەموو جۆرەکانیەوە، جا ناوبەناو بێت یان درێژخایەن، جۆرەکانی چا کە کاریگەرن لە چارەسەرکردنی سەرئێشە وەک چای سەوز، چای گیایی، چای نەعنا، چای زەنجەفیل، چای دارچین، چای ڕیحانە.
زانیاریی زیاتر: چا لە ڕیگای هەندێک تایبەتمەندییەوە کاریگەری دەبێت لە چارەسەرکردنی سەرئێشەدا، چونکە دژە ئۆکسانی جۆراوجۆری تێدایە، هەندێک لە چایەکان تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان تێدایە، هەروەها بەشدارن لە بەرەنگاربوونەوەی دڵەڕاوکێ و هەوکردن و گرژبوون، چا بەشدارە لە ئارامکردنەوەی جەستە و خوێنبەرەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات






