
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بڕیارە سبەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت و ڕاکان جبووری سەرپەرشتی دەکات.
وێنە گەورەکە: سوودانی شەوی ڕابردوو داوای لە لایەنە براوەکانی کەرکووک کرد، کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 11-07-2024 بەسەرپەرشتیی بەتەمەنترین ئەندام کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکەن وەک هەنگاوێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاکان جبووری، وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەن سوێندی یاسایی دەخوات و سبەی سەرپەرشتی کۆبوونەوە دەکات، لەو بارەشدا پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەدەست دەدات و ئەو پارێزگایە بێ پارێزگار دەمێنێتەوە، بە سوێندخواردنی وەک ئەندامی ئەنجوومەن ڕێگری دەکات دەسەڵاتی کەرکووک بکەوێتە دەست یەکێتی.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی یاسا دوای بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەن، دەبێت لەماوەی مانگێکدا پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لەکۆی 16 کورسی، حەوت کورسی (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەستبهێنێت.
بڕیارە ئەمشەو جوڵەی لایەنەکان بە ئاراستەی لێکتێگەشتنی پێشوەختە دەست پێبکات و پێش کۆبوونەوەی سبەی، لەسەر چەند بنەمایەک بگەنە خاڵی هاوبەش. لایەنەکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر یەکەم کۆبوونەوە و دیاریکردنی پارێزگاری داهاتوو هەیە.
پارتی: مەرج نییە پارێزگار لە پشکی یەکێتیی بێت
کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بۆ ئاڤا نیوز گوتی، "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین، پارێزگاری داهاتووی کەرکووک کوردێک بێت کە هاوسەنگی بپارێزێت و ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی لەسەربێت."
یەکێتیی خۆی پۆستەکەی ڕادەست کردووەتەوە و خۆیان لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر پۆستەکەیان لەدەست داوە.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە کەرکووک ئەوەشی گوت.
یەکێتیی: بەرنامەی خۆمان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک داناوە
یەکێتیی پێنج کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەستهێناوە، بەهیچ پێشنیازێک ڕازی نییە، جگە لەوەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو پۆستەکە بە یەکێک لە بەربژێرەکانی خۆی پڕ بکاتەوە.
جەمال شوکور، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەربژێری خۆمان یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام لەسەر بۆچوونی خۆمان سوورین، کە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ یەکێتیی بێت."
هاوپەیمانیی عەرەبی: هیچ بەربژێرێکمان بۆ پۆستی پارێزگار دیاری نەکردووە
هاوپەیمانیی عەرەبی سەرەڕای مکوڕبوونی لەسەر مانەوەی پۆستەکە لە دەستی عەرەب، بە پێشنیازی دوو ساڵ بە دوو ساڵیش ڕازین و ئامادەن ڕێککەوتنی لەسەر بکەن.
ئیسماعیل حەدیدی، ئەندام لە هاوپەیمانیی عەرەبی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "دەرگای گفتوگۆمان بەڕووی حیوار دانەخستووە، لەنێو خۆشماندا لەسەر هیچ بەربژێرێک یەکلایی نەبووینەتەوە، چاوەڕێی هەڵوێستی پێکهاتەکان دیکە دەکەین."
بەرەی تورکمانی: بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکەین
جیاواز لە پێکهاتەکانی دیکە، تورکمانەکانی کەرکووک چاویان لەوەیە بەپێشکەشکردنی پێشنیازێک پۆستەکە ماوەیەک لای ئەوان بێت، پارێزگار بەشێوازی خول لەنێو پێکهاتەکان بەش بکرێت.
ئەحمەد ڕەمزی، ڕاوێژکاری سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز، تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکەن و لەسەر بۆچوونی دانانی پارێزگار بەشێوازی خول ماونەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
دوای دیاریکردنی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سبەینێ تەنیا ئەندامانی ئەنجوومەن شەرعیەت وەردەگرن و دواتر یەک مانگ لە بەردەم لایەنەکان دەبێت بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگا و ئەنجومەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان