ئیسرائیل تەماشاکارانی تۆپی پێ بۆردوومان دەکات و 29 کەس دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-10

منداڵێک لەسەر داروپەردووی شوێنە بۆردوومانکراوەکە دانیشتووە، سەرچاوە: gazette
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کەمپێکی ئاوارەکان لە خان یونس بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە 29 ئاوارە گیان لەدەست دەدەن.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل بە مووشەکێک کۆبوونەوەیەکی ئاوارەکانی لە کەمپی خان یونس بۆردوومان کردووە، لەکاتێکدا سەیری یاری تۆپی پێیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بۆردوومانەکە لانیکەم 29 کەس کوژراون و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەم بۆردوومانە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە پاڵەوانێتی یۆرۆ ئیسپانیا و فەرەنسا یارییان هەبوو، لە پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکاش ئەرجێنتینا و کەنەدا یارییان هەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی دانوستانی ئاگربەستی شەڕی غەززە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیان پێکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی شاری غەززە کردووە شارەکە چۆڵ بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





