
ژمارەیەک خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچە، لەگەڵ کەسێک لە کاتی ژماردنی پارە، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز - ڕاپۆرت
خانەنشیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێن مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی بەغدا یەکبخرێت. لەم ڕاپۆرتەدا ڕوونی دەکەینەوە مووچەی هەر خانەنشینێک چی لێدێت.
وێنە گەورەکە: یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق لە 1-1-2014 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و 10 ساڵە کاری پێدەکرێت، لەمەودوا لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین کراون مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، بەڵام ئەوانەی دوای ئەو ڕێککەوتە خانەنشین دەبن بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەکرێت و مووچەکەیان زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر خانەنشینێک زیندووبێت کەمترین مووچەی 500 هەزار دینار دەبێت، هاوکات 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینی بۆ خەرج دەکرێت.
ڕێنماییەکان بۆ مووچەی خانەنشینی کۆچکردوو
یەکەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو یەک میراتگری هەبوو، 320 هەزار دینار مووچەکەی دەبێت، لەگەڵ 100 هەزار دیناری دەرماڵەی بەخشین دەبێتە 420 هەزار دینار.
دووەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو دوو میراتگری هەبوو، 360 هەزار مووچەی خانەنشینیەکەی دەبێت لەگەڵ 200 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشین بۆ هەریەک لە دوو میراتگرەکەی، مووچەکەیشی دەبێتە 560 هەزار دینار.
سێیەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو سێ میراتگر یان زیاتری هەبوو، مووچەکەی 400 هەزار دینار دەبێت، بۆ هەر میراتگرێک 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینی پێدەدرێت، بەمجۆرە دەبێتە 700 هەزار دینار.
خانەنشینیی مامۆستایانی زانکۆ
یاسای خانەنشینیی عێراق گۆڕانکاری لە مووچەی مامۆستایانی زانکۆی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر بنەمای ئەم هاوکێشەیە:
مووچەی بنەڕەتی جاران سێ دەکرێت و پاشان جاران 80٪ دەکرێت. بۆنموونە؛ مامۆستایەکی زانکۆ ئەگەر مووچەی بنەڕەتییەکەی یەک ملیۆن و 148 هەزار دینار بێت، خانەنشین بکرێت بەپێی ئەم هاوکێشەیە مووچەکەی دەبێتە دوو ملیۆن و 755 هەزار و 200 دینار.
خانەنشینیی پلە تایبەتەکان
بەگوێرەی زانیارییەکان گۆڕانکاری لە خانەنشینی پلە تایبەتەکانیش دەکرێت، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراق خۆی ئەو گۆڕانکارییە بکات.
دەرماڵەکان چۆن خەرج دەکرێن؟
لە یاسای خانەنشینی عێراقی دەرماڵەی بەخشین و دەرماڵەی بژێوی و دەرماڵەی بڕوانامە هەیە، دەرماڵەی بەخشین کاتییە واتا چەسپاو نییە، ئەگەری هەیە حکومەت لە ئایندە بیبڕێت، بەڵام ئەگەریش هەیە بەردەوام بێت، دەرماڵەی بژێوی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەتی فەرمانبەر دادەنرێت.
بۆ دەرماڵەی بڕوانامە لە یاساکەدا هاتووە: هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم دەرماڵەی 5٪، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10٪، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15٪ و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20٪ وەردەگرن.
خانەنشینان 12 مووچەیان پێدەدرێت
خاڵێکی دیکە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگرن ئەوەیە، پاداشتی کۆی خزمەتییان لەسەر بنەمای کۆی دوا مووچە دەبێت نەک مووچەی بنەڕەتی، واتا ئەو فەرمانبەرەی خانەشین دەبێت دوا مووچەی چەند بووە لەسەر بنەمای ئەو مووچەیە 12 مووچەی پێکەوە پێدەدرێت.
چەند کەس سوودمەند دەبن؟
بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایە سوودمەند دەبن. نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.
کەی و چۆن فەرمانبەر خانەنشین دەبێت؟
بەپێی یاسا لە عێراق فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵی و لە هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبێت.
بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانەش لە یاساکەدا هاتووە، ئەگەر فەرمانبەر تەمەنی گەیشتە 50 ساڵ و خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبوو دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات.
ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەک بوو، لیژنەی پزیشکی بڕیاری دا ناتوانێت دەوام بکات و خزمەتی کەمتر لە 15 ساڵ بوو، حکومەت ماوەی خزمەتەکەی بۆ دەکاتە 15 ساڵ و خانەنشینی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




