عێراق

سوودانی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران: مافەکانیان بە یاسا گەرەنتی دەکەین

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات و دەڵێت، پێداگرن لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بۆ گەرەنتیکردنی مافەکانی کرێکاران، بەجۆرێک ژینگەیەکی خۆشگوزەران و داهێنانیان بۆ دەستبەربکات و مافە یاسایی و داراییەکانیشیان پارێزراو بێت.