کوردستان

لە یادی دامەزراندنیدا پارتی داوای یەکڕیزی دەکات و پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت

بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە. پارتی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ دەکات کە بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسییەکان چارەسەر بکرێن. جەخت دەکاتەوە لەسەر پرەنسیپەکانی (شەراكەت، تەوازوون، تەوافووق).