نەتەنیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات: باجێکی قورس دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-28

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاردانەوەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە بەرزاییەکانی جۆلان، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات و دەڵێت: باجێکی قورس دەدات.
وێنە گەورەکە: لەدوای دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی پشتیوانی حیزبوڵڵا بۆ حەماس ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەو گرووپە چەکدارەی نزیک لە ئێران و ئیسرائیل لە زیادبووندایە، بەم دواییانەش ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات هێرشی زەمینی دەکاتە سەر گرووپە چەکدارەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نەتەنیاهۆ هێرشەکەی بە "دڕندانە" وەسف کردووە و دەڵێت: ئیسرائیل ڕێگە نادات ئەم هێرشە بێ وەڵام بمێنێتەوە، حیزبوڵڵاش باجێکی قورس دەدات کە پێشتر نەیداوە.
باکگراوند: ئەمشەو لە لوبنانەوە هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بەرزاییەکانی جۆلان کە لەژێر دەسەلاتی ئیسرائیلدایە، بەهۆیەوە 11 ئیسرائیلی کوژران و 34ی دیکەش بریندار بوون. ڕاستەوخۆ تۆمەتەکان ئاراستەی حیزبوڵڵای لوبنان کران، بەڵام گرووپە چەکدارەکە ڕەتی کردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە کرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






