وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: زیاتر لە چوار ملیۆن کۆچبەر لە تورکیا دەژین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-05

بەشێک لە ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنەوە- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا زیاتر لە چوارملیۆن و 437 هەزار کۆچبەر لە وڵاتەكەدا دەژین.
وێنە گەورەکە: زۆربوونی ژمارەی کۆچبەرە سوورییەکان نارەزایەتی خەڵکی تورکیای لێکەوتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بیانگەڕێنێتەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ئەوەی چەند جارێک شەڕ و ئاژاوە لەسەر شەقامەکانی تورکیا دروست بوو.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی کۆچبەران لە تورکیا چوار ملیۆن و 437 هەزار کەسە کە زیاتر لە سێ ملیۆنیان لە سووریاوە هاتوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە تورکیا سێ ملیۆن و 103 هەزار سووری لە ژێر پاراستنی کاتیدان، یەک ملیۆن و 109 هەزار مۆڵەتی مانەوەیان هەیە، 224 هەزار لە ژێر پاراستنی نێودەوڵەتیدان. هەروەها دوو هەزار و 705 کۆچبەری ناڕێکخراو هەن کە لە ساڵی 2023ەوە ڕێگرییان لێکراوە لە سنووری تورکیاوە بپەڕنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە جیهاندا 300ملیۆن کۆچبەر هەن، بە پێی کۆمیساریی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو ئەو 300 ملیۆنە، 123 ملیۆن کۆچبەر بە زۆر لە ماڵەکانیان ئاوارە کراون. 47 ملیۆن کەس لە ژێر پارێزگاریدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






