ئێران بۆ هاووڵاتیانی: لە چلەی ئیمام حسێن ماددەی هۆشبەر بەكارمەهێنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-14

ژەنەراڵ ئیرەج کاکەوەند، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق، بەهیچ شێوەیەک لە کاتی بەشدارییکردن لە مەڕاسیمی چلەی شەهیدکردنی ئیمامی حسێن نە مامەڵە بە ماددە هۆشبەرەکان بکەن و نەک بەکاریشی بێنن.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی پۆلیسی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، ئەویش لە مەراسیمی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن کە بڕیارە ڕۆژی 20-08-2024 بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: ژەنەراڵ ئیرەج کاکەوەند، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی ئێران ماددەی هۆشبەر ئاودیوی عێراق نەکەن، هەر کەسێک کڕین، فرۆشتن، گواستنەوە بەو ماددانە لە عێراق بکات یان بەکاربهێنێت، حکومەتی عێراق بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و یەک ساڵ زیندانی سزای دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لیژنەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن، تاوەکو 14-08-2024 نزیکەی 980 هەزار زیارەتکار لە سەرجەم دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان ڕوویان لە عێراق کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






