
دیمەنێک لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە ئیسرائیل هێرشێكی چڕی بۆ ناوچەی ڕەفەحی فەڵەستین دەستپێكردووە، حەماسیش دەڵێت بەهۆی هێرشەکان سێ بارمتە کوژراون.
وێنەگەورەكە: هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح لە كەرتی غەززە، كاردانەوەی نێودەوەڵەتی لێكەوتووەتەوە، 22وڵات دەڵێن كارەساتی مرۆیی ڕوودەدات، ئیسرائیلیش دەڵێت بەشێكی زۆر لە دیلەكان لەو ناوچەیەن و هیچ شتێك نییە بیانوەستێنێت.
لێدوانی فەڕمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیێنێ، سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە هێرش و بۆردوومانەكانی ڕۆژی یەكشەممەدا كوژراون. ئیسرائیل بەرپرسە لە كوژرانیان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وێنەكانیان بڵاودەكەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی لە دوایین ڕاگەیێنراودا ئاماژەی بەوە کردووە چاوەڕوانی گیانلەدەستدانی بەشێک لە بارمتە ماوەکانی غەززە دەکات و دەڵێت: پێویستە ئەگەری مردنی هەندێک بارمتە قبوڵ بکەین.
باکگراوند: دوێنێ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی کردە سەر خانووێک لە ڕەفەح و توانی دوو بارمتە ڕزگار بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





