
فەرمانبەرێک لەکاتی بایۆمەتریکردن، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە داواکارییەک ئاراستەی خانەنشینان دەکات. جەختیش دەکاتەوە هەر کەسێک جێبەجێی نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیێنراوێکی سێ خالی بڵاوکردەوە:
1- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.
2- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
3- هەر خانەنشینێك لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكات و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی ئاگاداری خانەنشینانی پێشمەرگە دەکات ئەوانەی خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، ئەوانەشی (وارس و وەسیی) شەهیدانن، پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بایۆمەتری بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکەیان دەبڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی ئاگاداری خانەنشینانی پێشمەرگە دەکات ئەوانەی خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، ئەوانەشی (وارس و وەسیی) شەهیدانن، پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بایۆمەتری بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکەیان دەبڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 230 هەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربازی هەیە و داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی سەرجەمیان دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات