
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە و لێبڕینی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئەو پارەیە بۆ خانەنشینی گێڕدراوەتەوە.
لیدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: پارەی مووچە بە لێبڕینەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بەڵام نازانرێ لێبڕینەکە 7% یان 10%ـی مووچە بنەڕەتییەکانیانە.
هۆکارە زانراوەکان: بەغدا بۆ خانەنشینی پارەی لە مووچەخۆران بڕیوە، واتە پارەکە بۆ سندووقی خانەنشینییەوە دەگێڕێتەوە، بەپێی یاسای خانەنشینی عێراقیش بێت 10%ـی مووچە بنەڕەتییەکانیانی فەرمانبەران دەبڕێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە و ڕێکارە هونەرییەکانی پارەدارکردنی بانکەکان لە زووترین کات خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی دەکات.
ئەمەش بزانە: بەغدا 572 ملیار و 500 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی دارایی، بەشێکی بۆ مووچەی مانگی حەوتە و بەشەکەی دیکەی بۆ مانگی هەشتە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- بیروڕا
- 52 خولەک لەمەوپێش
میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی کوردستان: ئەمشەو لە سنووری هەولێر بڕێکی زۆر باران دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






