
دوکانێکی فرۆشتنی سەوزە و میوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
گرفتێکی جووتیارانی هەرێمی کوردستان پابەندنەبوونی عێراقە بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە وەرزی هاوین، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دوو ڕۆژەی شاندە ئابوورییەکانی هەردوولا لە هەولێر، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و بۆ ئەوەی ڕەنجی جووتیاران بەهەدەر نەڕوات، بەگوێرەی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی هەناردەکردنی هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی ڕابگیرێت، بەڵام عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە.
لێدوانی فەرمی: بەختیار ئەحمەد، گوتەبێژی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "عێراق لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە زیاتر لە 20 بەرهەمی کشتوکاڵی بەگوێرەی وەرزەکان هاوردە دەکات، سەرجەم بەرهەمەکانیش لە ئێرانەوە دێن."
خاڵە ئەرێنییەکان: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان، جەحت لە بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و، یەکخستنی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی، بەگوێرەی پێویستی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمی نێوخۆ دەکرێت.
باکگراوند: ئیوارەی دوێنێ شاندێکی ئابووریی عێراق گەیشتە هەولێر و بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بازرانی لەماوەی دوو ڕۆژدا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامانجی کۆبوونەوەکان گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نیوان هەردوولایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






