
بەهزاد خوسرەوی - وێنە ماڵپەڕی هەنگاو
ئاڤا نیوز
دوای چەند ڕۆژێک لە ڕادەستکردنەوەی بە وڵاتی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە، بەهزاد خوسرەوی لە گرتە ڤیدیۆیێکدا دەردەکەوێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهزاد خوسرەوی چالاکوانی سیاسیی کورد و دانیشتووی شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە ڕادەستی وڵاتی ئێران کرایەوە، ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوبۆتەوە و تیایدا دەڵێت:"موڵەتی مانەوەم لە هەرێمی کوردستان نەبووە و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هیچ هاوکاریەکی نەکردووم، هەر بۆیە چوومەتە لای هێزەکانی ئاسایش و داوام لێ کردوون بمنێرنەوە بۆ ئێران و ئەوانیش منیان تاوەکو سەر سنوور هێناوە و دواتر بۆ ئێران گەڕاومەتەوە و ئێستاش ئازادم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسوکاری بەهزاد خوسرەوی لە لێدوانێکییان بۆ ماڵپەڕی فەرمی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵی ئازادکردنی کوڕەکەیان دەڵێن، ناوبراو ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و ئەم ناوەندە ئەمنییە لەژێر گوشار بەهزادیان ناچار کردووە بە خوێندنەوەی نووسراوێک، کە پێشتر بۆی ئامادەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ماڵپەڕەکە ئەم لاپەڕەیەی ئینستاگرام، کە گرتە ڤیدیۆییەکەی تیادا بڵاوکراوەتەوە بە ناوی بەهزاد خەسرەوی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی بەکار کردووە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەڕێوە دەبرێت، تا ئێستا نزیکەی 800 فۆڵۆوەرزی هەیە، کە لە %90ـی فۆڵۆوەرزەکانی ساختەن.
باکگراوند: بەهزاد خوسرەوی چالاکوانێکی تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی دەژیا، خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





