نەتانیاهۆ؛ هیچ شوێنێک نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستمان پێی نەگات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-28

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەگۆڕێت. هەڕەشەش دەکات و دەڵێت: هیچ شوێنێک نییە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستمان پێی نەگات.
چیرۆکی سەرەکی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمشەو لە ئەمریکاوە گەیشتەوە تەلئەڤیڤ و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ڕێکخست.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو مەیدانە بوو هێز و توانای ئسرائیلی پیشاندا، هێشتاش ئەرکەکانمان تەواو نەبوون". گوتیشی: ''کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەگۆڕێت و مەرجێکی پێویست بوو بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی داماننابوو''.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل گەیشتووەتە "خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی لە شەڕی دژی دوژمنەکانی".
ئەمەش بزانە: بنیامین نەتانیاهو لەکاتی وتاردان لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەمان هەڕەشەی ئەمڕۆی کرد، بەڵام جیاوزتر بوو، لەکاتی قسەکانی نەخشەیەکی بەرزکردەوە و لە نەخشەکەدا وڵاتانی سووریا، عێراق و ئێران بە ڕەنگی ڕەش دیاریکرابوون و لەسەر نەخشەکە نووسرابوو "نەفرەت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






