عێراق دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابییە ئاوارەکانی لوبنان دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-29

ئاوارە لوبنانییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاسانکاریی بۆ قوتابیانی ئاوارە لوبنانییەکان دەکات کە لە عێراقن، لەو بارەیەشەوە وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی وەرگرتن و کارئاسانی دەردەکات.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دا جەنگێکی خوێناوی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەستیپێکرد، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی لوبنان ئاوارەی عێراق بوون، حکومەتی عێراق کارئاسانی بۆ وەرگرتنی ئاوارە لوبنانییەکان دەکات و دەرگای قوتابخانەکانی بەڕووی قوتابییەکانیان واڵا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خشتە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، نووسراوێکی بۆ بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکان ناردووە و داوای لێکردوون قوتابییە ئاوارەکان لە نزیک قوتابخانەکان لە شوێنی مانەوەیان وەربگیرێن و چەند ڕێنماییەکی کارگێڕیی دیکە ڕوون کردووەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا و باشووری عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لە هاووڵاتیانی لوبنان بە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی گەیشتوونەتە کەربەلا و نەجەف، دوای ڕاگرتنی گەشتەکانی عێراق بۆ لوبنان تەنیا بە ڕێگەی وشکانی دێن و ئامادەکاری دەکرێت بەشێکیان بۆ بەغدا بگوزرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوو هەفتەدا هەزار و 30 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش 156 ئافرەت و 87 منداڵ بوون و شەش هەزار و 352 هاووڵاتیش برینداربوون، هاوکات نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتیش ئاوار بوون کە بەشێکیان ڕوویان لە سووریا و عێراق کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






