
یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرتی غەززە کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەتەواوی وێران بووە
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی ساڵێک لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی 60٪ـی کەرتەکە وێران بووە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانیدا خانوو، باڵەخانە، مزگەوت، نەخۆشخانە، قوتابخانە و تەواوی ژێرخانی کەرتەکەی بە ئامانج گرتووە. بە گوێرەی مەزەندەکان، ئیسرائیل 227 هەزار و 591 باڵەخانەی بە ئامانج گرتووەن کە بە تەواوی وێرانی کردوون یان زیانی زۆری پێ گەیاندوون و 68٪ـی ڕێگاوبانی کەرتەکەی وێران کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆی 36 نەخۆشخانە، تەنیا 17 نەخۆشخانە، ئەویش بەشێوەیەکی ناتەواو کار دەکەن و کێشەی نەبوونی سووتەمەنی، دەرمان و ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە، 41 هەزار و 825 کەس کوژراون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە 11 هەزار و 300 کەسیان منداڵن و نزیکەی 6 هەزار و 300 کەسیشاین ژنن. هەروەها، نزیکەی 90٪ـی دانیشتوانی کەرتی غەززە لانیکەم جارێک ئاوارە بوون.
ئەمەش بزانە: دوای ساڵێک، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و هاوکات هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





